لە بارەی هێرشەکەی داعشەوە دەزگای  ئاسایشى هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌

(0) / / كوردستان / ڕوانگە داعش ئاسایش


Jul 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ لە بارەی هێرشەکەی داعشەوە دەزگای  ئاسایشى هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌.

دواى په‌لاماره‌كه‌ى ئه‌مڕۆى چه‌كدارانى گروپى تیرۆریستى داعش له‌سنورى ناحیه‌ى قه‌ره‌هه‌نجیر بۆسه‌ر هێزه‌كانى ئاسایش، ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت:"ئه‌و دوو چه‌كداره‌ى داعش پێشتر چوار كرده‌وه‌ى تیرۆریستیان ئه‌نجامداوه‌".

ده‌زگاى ئاسایش ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 14ى 7ى 2024، کاتژمێر 8ی بەیانی لەناحیەی (قەرەهەنجیر) هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک لەئەنجامی دەستخستنی زانیاریی پێشوەخت‌و چاودێری وردو بەدواداچون بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش ڕوبەڕوبونەوە ڕویداو لەئەنجامدا تیرۆریستێک کوژراو یەک لەتیرۆریستانیش بەبرینداری دەستگیرکراوه‌.

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، ئەو دوو چەکدارەی داعش بەمەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی ڕویان لەناوچەکە کردبوو، لەڕابردودا لەکردەوەی یەکەم کارمەندێکی پۆلیسیان شەهیدكردوه‌ لەگەڕەکی شۆراوو لەکردەوەی دوەمیش لەگەڕەکی پەنجا عەلی لەکاتی دانانی بۆمبی چێنراو ڕوبەڕوبونەوە ڕویداو کارمەندێکی پۆلیس شەهیدبوو، هەرروەها لەکردەوەی سێهەمیان دوو کارمەندی تری پۆلیسی کەرکوکیان لەناو بازاڕی کەرکوک شەهیدكردو لەکردەوەی چوارەمدا لەبەردەم نەخۆشخانەی جمهوری ئەفسەرێکی پۆلیسیان شەهیدکردو تیرۆریستان چەندین کردەوەی تیرۆریستیان ئەنجامداوە.

له‌كۆتایی ڕونكردنه‌وه‌كه‌ى ده‌زگاى ئاسایشدا ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "بەداخەوە لەئەنجامی ڕوبەڕوبونەوە لەقەرەهەنجیر، کارمەندێکی ئاسایش بەناوی (جوامێر عەزیز ڕەشید) شەهیدبوو، هاوكات کارمەندێکی ترمان برینداربوو