لە هەرێمی کوردستان تەنیا 2 تا 4 کاتژمێر ئاو بە هاووڵاتیان دەدرێت

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان


May 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لەمەودوا ڕۆژانە لە 24 کاتژمێردا تەنیا دوو بۆ چوار کاتژمێر ئاو بە هاووڵاتیان دەدرێت بۆ ئەوەی کە هاووڵاتیان لەو ماوەیەدا پێداویستی خۆیان جێبەجێ بکرێت.

ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەرێم ڕایگەیاند کە بە مەبەستی نەهێشتنی زیادەڕۆیی لە بەکارهێنان و بەهەدەردانی ئاوی خواردنەوەی ماڵان، بە پێی میکانیزمێکی نوێ ئاو بە هاووڵاتیان دەدرێت.

ناوبراو وتی کە بە هۆی کەمی بارانەوە وڵاتانی دراوسێ وەک پێویست ئاو بۆ هەرێمی کوردستان بەرنادەنەوە، بەمەش ئاستی ئاوی ڕوبارەکان دادەبەزێت./.