ئێران، ڕەتیدەکاتەوە دەستی لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپدا هەبوبێت.
(0) /
ڕوانگە - ئێران، ڕەتیدەکاتەوە دەستی لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپدا هەبوبێت.
نێردەی ئێران لەنەتەوەیەکگرتوەکان ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردهوه کە گوایە ئێران دەستی لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشوی ئەمریکادا هەبوبێت.
باسی لەوەشکردووە:" تۆمەتبارکردنی ئێران بەپیلاندانان بۆ تیرۆرکردنی ترەمپ، هیچ بنەمایەکی نییەو تۆمەتێکی گڵاوە.
نێردەی ئێران لەنەتەوەیەکگرتوەکان ڕونیشیکردۆتەوە:"ترهمپ تاوانبارێکە کە پێویستە لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەریدا دادگایی بکرێتو سزابدرێت بەهۆی دەرکردنی فەرمانی کوشتنی ژەنەراڵ قاسم سولهمانیی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بەسوپای پاسداران، بۆیە ئێران ڕێگهی یاسایی بۆ دادگاییکردنی ترەمپ هەڵبژاردوە.
تێبينيێك بنێرە: