سه‌ركردایه‌تیه‌كى یه‌كێتى هێرشێكى توند ده‌كاته‌سه‌ر پارتى؛ هاتنی سوپای تورکیا بەرهەمی هاوپەیمانێتیى ئێوه‌یه
(0) /
ڕوانگە - سه‌ركردایه‌تیه‌كى یه‌كێتى هێرشێكى توند ده‌كاته‌سه‌ر پارتى‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "خەباتی 30 ساڵەی پارتی لەگەڵ سوپای تورکیا، بەرهەمی هاوپەیمانیەتی ئەوان بوە کە سوپای تورکیا هاتوه‌تە هەرێمی کوردستان"، ده‌شڵێت:"ئەم دەستیێوەردانە هیچ ئەنجامێکی نابێت، ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتى داوا له‌حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ین خاوه‌ندارێتى له‌هه‌رێمى كوردستان بكات".
ستران عەبدوڵڵا ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌دیدارێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندوه، "بانگەوازی یەکێتی بۆ حکومەتی عێراق ئه‌وه‌یه، بەگەرموگوڕی خاوەندارێتی لەهەرێمی کوردستان بکات، هاوكات داوا لەلایەنە سیاسییەکانی هەرێمیش دەکەین هیچ هێزێک نەبێتە تەرەف لەقازانجى سوپای تورکیا".
ده‌شڵێت:"خەباتی 30 ساڵەی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان لەگەڵ سوپای تورکیا بەرهەمی هاوپەیمانێتی ئەوان بوە کە سوپای تورکیا هاتوه‌تە هەرێمی کوردستان، به‌ڵام ئەم دەستیێوەردانە هیچ ئەنجامێکی نابێت".
به‌بڕواى ستران عه‌بدوڵڵا، "بەبیانوی بونی گه‌ریلاكانى پەکەکە لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە، ئەمە بیانویەکی ناڕەوایە، چونكه پەکەکە چالاکییەکانی لەتورکیا دەکات، هیچ کاتێکیش ئامانجێکی نەداوە بەدەستەوە کە تورکیا کێشەکانی چارەسەرکردبێت، بۆچونی یەکێتیش ئەوەیە بەهێرش‌و لەشکرکێشی سەربازیی، کێشەکان چارەسەرناکرێت، لەهەموو وڵاتانی جیهاندا هەر کێشەیەک سیاسی‌و سەربازیی‌و ئەمنی هەبێت لەڕەگەوە دەستنیشاندەکرێت".
ترسى یه‌كێتیشى له‌و له‌شكركێشیه‌ى توركیا نه‌شارده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "چەند هێزێکی سیاسی هەیە، بەبیانوی بونی هێرش‌و لەشکرکێشیەکانی تورکیا لەهەرێمی کوردستان، دەیانەوێت هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجامنەدرێت، ئەمەش یەکێکە لەترسەکانی ئێمە، به‌ڵام پێویستە لایەنەکان نەهێڵن ئەم دەستێوەردانانە ببێتە هۆکارێک، جارێکی دیکە هەڵبژاردن دوابخرێت، گەر حکومەتێک کارا نەبێت ناتوانرێت بەرگریی لەسنورەکان‌و هاوڵاتییان بکرێت".
تێبينيێك بنێرە: