قەتەر: پەیوەندییەکانمان لە گەڵ سوریا ئاسایی ناکەینەوە

(0) / / ئاسیا / سوریا


May 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی کە هیچ پلانێکمان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لە گەڵ سوریا نییە.

محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وتی کە هەڵوێستی قەتەر لە بەرامبەر دەسەڵاتی سوریا بە تەواوی ڕوونە.

ناوبراو وتی: ئێمە بە چەند هۆکارێک پەیوەندیمان لە گەڵ سوریا نەماوە و هێشتا ئەو هۆکارانەش وەک خۆیان ماوەتەوە.

قەتەر بە یەکێک لە لایەنگرانی سەرەکی نەیارانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد دادەنرێت و دیمەشق بەردەوام ئەو وڵاتەی بە پاڵپشتی دارایی لە گرووپە تیرۆریستییەکان تۆمەتبار کردووە./.