حکومەتی هەرێم نایەوێت پرسی موچە چارەسەربکات
(0) /
ڕوانگە - ناکۆکیەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی مووچە، بەردەوامیان هەیەو ئەندامێکی پێشوی پەڕلەمانی عێراقش ڕایدەگەیەنێت، هۆکاری قوڵبونە و چارەسەرنەکردنی کێشەکان هەرێمی کوردستانە نەک بەغداد.
لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە،ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند:" ئەگەر موچە لەژێر دەستی هەرێمدا نەمێنێت ناتوانێت موچە بەکاربهێنێت بۆ ئامانجی سیاسی، بۆیە لەبەرئەوە دەیەوێتبەردەوامبێت لە بەکارهێنانی موچە وەک ئامانجێکی سیاسی بۆئەوەی دەنگی خەڵک بەکاربهێنێت و فشار دروست بکات و ئێستا تەهدیدی موچەخۆران دەکات بەوەی کە هەرکەس فۆرمی هەژماری من پڕنەکاتەوە خۆی بەرپرسیارە و موچەکەی دەبڕێت، کە ئەمەش ئەوەدەگەیەنێت تائێستا هەرێم بەربەستە لەبەردەم پرسی بەنیشتیمانی کردنی موچەدا.
وتیشی:" حکومەتی هەرێم بێدەربەستە بەرامبەر بە ژیانی هاونیشتیمانیەکانی و هەموکورد برسیبن بەلایەوە گرنگ نیە، بەمەرجێک بەرپرسەکان لەسەر پۆستەکانیان بمێننەوە و بۆئەمەش توانیویانە لەڕێگەی فشار و هێزی سەربازیی و بەکارهێنانی موچە وەکوکارتی فشار دەیانەوێت ئەو پێگەیان بپارێزن
ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق،ڕونیشیکردەوە:" هەرێم دەستی بردووە بۆ موچەی هێزە ئەمنیەکانش و لەم ڕێگەیەوە دووجار هێزەئەمنیەکان بەکار ئەهێنێ، جارێک بۆ سەرکوتکردنی خەڵک و خۆپیشاندانەکان و جارێکیش بون بەهۆکارێک بۆئەوەی موچەکانیا لەبەغدادەوە ڕابگیرێت.

تێبينيێك بنێرە: