ترامپ بەڵێنی ڕاگرتنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەدات

(0) / / ئەمەریکا / ڕوانگە ڕووسیا ئۆکانیا ترامپ


Jul 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە:" لە ڕێگەیپەیوەندی تەلەفۆنییەوە  قسەی لەگەڵ  زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کردووە و بەڵێنی پێداوە جەنگی ئۆکراینا بوەستێنێت.

 دۆناڵد ترەمپ ئەوەی خستۆتەڕوو:" ئەگەر ببێتەوە سەرۆکی ئەمریکا، ئەوا دەتوانێت جەنگی ئۆکراینا بوەستێنێت ئەو جەنگەی کە بەهۆیەوە خەڵکێکی زۆر گیانیان لەدەستداوە دەبێت هەردوولا بەیەکەوە گفتوگۆ لەسەر چارەسەرێک بکەن کە دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.

 لە مانگی شوباتی 2022 جەنگی ئۆکراینا و رووسیا دەستیپێکردووە . تاوەکو ئێستا بە هەزاران هاوڵاتی کوژراون و بونەتەقوربانی و تائێستا  مۆسکۆ سەرکەوتوو بووە لە کۆنترۆڵکردنی نزیکەی 20٪ی خاکی ئۆکراینا.