دووسەد هەزار پەنجەماسی خرایە دەریاچەی دوکان

(0) / / كوردستان / ڕوانگە ئابووری دوکان


Jul 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بە مەبەستی زیادبون و پاراستی سامانی ماسی دوێنێ یەکشەممە دووسەد هەزار پەنجەماسی خرایە دەریاچەی دوکان و لەهەمانکاتدا بڕیاردرا پڕۆژەی بەرهەمهێنانی پەنجەماسی دوکان نۆژەن و کارا بکرێتەوە.

لە چوارچێوەی هەولەکانی وەزارەت بۆ پەرەپێدانی سامانی ماسی لە دەریاچەکان ، دوێنێ یەک شەممە 2024/7/21 وەفدێکی وەزارەت کە پێکهاتبوون لە بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و بەرێوەبەری ڕاهێنانی کشتووکاڵی و هۆبەی پەنجەماسی سەردانی شارۆچکەی( دوکان) یانکرد و پاشان بەهاوکاری لەگەڵ قایمقامی قەزای دوکان، هەستان بە دانانی 200 هەزار پەنجەماسی لە دەریاچەی دوکان.

لەهەمانکاتدا رەزامەندی وەزارەت وەرگیراوە بۆ کارکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی پەنجەماسی دوکان ،کە ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵبوو لە پرۆسەی بەرهەمهێنان وەستابوو ، پڕۆژەکە لە توانایدایە کە ساڵانە نزیکەی نیو ملیۆن پەنجەماسی بەرهەمبهێنی ،کە دەبێته هۆکارێکی گرنگی بوژانەوە و دابینکردنی پەنجەماسی بۆ پڕۆژە و دەریاچەکانی تری هەرێمی کوردستان .