عێراق و ئەمریکا گفتوگۆ لەبارەی چارەنووسی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەن
(0) /
روانگە - شاندی باڵای عێراق لە واشتن لەگەڵ لایەنی ئەمریکی، لەبارەی وادەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق گفتوگۆ دەکەن.
شاندێکی سەربازی عێراق لە ئەمریکایە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرسە ئەمنییەکان و لەوانەش پرسی بوونی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند: "بەرپرسانی ئەمریکا و عێراق لە پێنتاگۆن لەبارەی وادە و چۆنیەتی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق گفتوگۆ دەکەن و گواستنەوەی پەیوەندییەکان بۆ هاوبەشی و دووقۆڵیی هەمیشەیی تاوتوێ دەكەن.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، کۆبوونەوەی دووقۆڵی بەڕێوەدەچێت.
شاندی سەربازی عێراق، نوێنەری هێزەکانی پێشمەرگەشی لەگەڵدایە.
تێبينيێك بنێرە: