سەعدی ئەحمەدپیرە: نیگەرانیەکانی تورکیا بەرامبەر بە یەکێتی لە جێگەی خۆیدانییە
(0) /
ڕوانگە - وتەبێژی یەکێتی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: فشارخستنە سەر سلێمانی لەلایەن تورکیاوە غەدرە و پێویستە تورکیا، چاو بەو پرسەدا بخشێنێتەوە.
لە وتوێژێکیدا لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە بارەی نیگەرانییەکانی تورکیا بەرامبەر بە یەکێتی و هەروەها لەشکرکێشی سوپای تورکیا، بۆسەر خاکی هەرێم، ڕایگەیاند:"
ئەو شەڕەی نێوان تورکیا و ئۆپۆزیسۆنی تورکیا (پەکەکە) شەڕێکی تازەنییە، بەڵکو لە پەنجاساڵی ڕابردودا چەندین جار شەڕی هاوشێوەی وەها ڕویداوە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش لەسەرەتای دەستپێکردنی ئەو ناکۆکیانەوە هەرگیز تەماشاکەری ئەو شەڕانە نەبووە و هەمیشە هەڵوێستی هەبووە.
وتیشی:" ئێمە پێمانوایە شەڕ باشترین بژاردەنییە بۆ چارەسەری کێشەیەکی سیاسی، چونکە لە ڕابردوودا ئەو دووبارەبوەتەوە هیچ لایەکیان نەگەیشتونەتە ئەنجام و تائێستا زیاتر لە 60 هەزار کەس لە هەردولا کوژراون و دەیان هەزار دایک و باوک جەرگ سوتاوکراون، بۆیە جەنگ بە بژاردەیەکی باش نازانین، بەڵکو بژاردەی گفتوگۆ و دیالۆگ و چارەسەرکردنێکی سیاسی بەچارەسەر دەزانین.
وتەبێژی یەکێتی ڕونیشیکردەوە:" هاتنی سوپای تورکیا، مەسەلەیەک نییە کە کێشەی پەکەکە، چارەسەربکات، چونکە پەکەکە ئەگەر هەبێت لەناو تورکیا هەیە و با تورکیا لەوێ چارەسەری کێشەکان بکات، بۆیەپێموایە ئەم هاتنەی بۆ ناو خاکی هەرێم، تەنها بۆ ناردنەدەرەوەی کێشەکانی ناوخۆیەتی بۆ دەرەوەی تورکیا.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئاشکرایشیکرد:" تورکیا بەهاتنی سەروەری خاکی هەرێم و عێراق، پێشێل دەکات و بە پێی ماددەی 110 دەستوری عێراق ئەوە لە دەسەڵاتی حکومەتی عێراقی فیدراڵە بێت بەرەنگارببێتەوە خۆئەگەر حکومەتی عێراق جۆرێک لە ڕەزامەندی پیشانداوە ئەوە لە لاوازی و نەبونی سیادەی تەواوی وڵاتەکەیەتی ئەگینا عێراق خۆی دەبێت چارەسەری ئەو کێشانەبکات نەک ڕێگابدات هێزێکی گەورە بێتە ناوخاکی وڵاتەکەی و ئەمە دەرئەنجامی خراپی دەبێت، چونکە چەندین ساڵە حکومەتی هەرێم ئەو ناوچانە ئاوەدان دەکاتەوە و کەچی ئێستا ئاوا وێران دەکرێت و خەڵکەکەی ئاوارەدەبێت، ئەمە تەجروبەیەکی چەندینجارەی نەخوازراوە، بۆیە هیوادارین سەرکردایەتی تورکیا هەوڵی ئەوەبدات لەگەڵ هەرێم و حکومەتی عێراق گفتوگۆبکەن لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیکە بۆ ئەم کێشەیە نەک بەوجۆرە پەلاماری خاکی هەرێم بدات.
لەبارەی نیگەرانییەکانی تورکیا، بەرامبەر یەکێتی و ئەو گومانانەی کە تورکیا پێیوایە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، هاوکار و پشتیووانی پەکەکە دەکات.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی، ڕونیکردەوە:" نیگەرانیەکانی تورکیا بەرامبەر بە یەکێتی لە جێگەی خۆیدانییە و دەسەڵاتی یەکێتی 300 کم زیاتر دوورە لە سنوری تورکیا و عێراق، بۆیە هیچ کۆمەک و یارمەتییەکی لۆجستی و تواناکانی یەکێتی ناتوانێت یارمەتی هێزەکانی ئۆپۆزیسۆنی تورکیا بدات، ئەگەر پەکەکە یارمەتی وەربگرێت ئەوا بەدڵنیاییەوە لە شوێنی دیکەوە یارمەتی وەردەگرن، بۆیە من پێموایە گەڕان بەدوای بیانودا بۆ فشارخستنەسەر سلێمانی و خەڵکی سلێمانی غەدرە و پێویستە چاو بەم پرسەدا بخشێنرێتەوە.

تێبينيێك بنێرە: