ژووری بازرگانی سلێمانی قەرز بۆ کۆمپانیا بچوکەکان دابین دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان سلێمانی قەرز


Jul 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - دارشتنی پلانێكی بازرگانی لەلایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ بەدەستهێنانی قەرز بۆ کۆمپانیا بچووک و مام ناوەندەکان بەڕێوە دەچێت.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی بازرگانان و کۆمپانیا بازرگانیەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگادار دەکاتەوە، کە ئەنجوومەنی بازرگانی عێراقی- بەریتانی (IBBC) بە هاوکاریی کۆمپانیای دۆلاڤۆن ( Dolavon)، سێ سیمیناری بێبەرامبەری بۆ کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکانی عێراق ئەنجامدەدات، سەبارەت بە ئامادەکردنی پلانی بازرگانی بە مەبەستی وەرگرتنی قەرز بۆ دابینکردنی دارایی ئەو پڕۆژانەی کە بەنیازن جێبەجێی بکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت بەشداربوو ئامادەبوونی هەبێت لە سیمینارەكە لە بەغدا یاخود هەولێر، یان لە ڕێگەی کۆبوونەوەی ئۆنلاین (Zoom meeting) لینكی ئۆنلاینەكە دواتر دیاری دەکرێت لە مانگی ئابی داهاتووەوە دەست پێدەکات (پێش چەند رۆژێك لە سیمینارەكە، ڕۆژ و كات دیاری دەكرێت).

ئەوەشی خستەڕوو، هەر سیمینارێک نزیکەی یەک کاتژمێر دەخایەنێت، ٣٠ خولەکی سەرەتا پێشكەشكردن وڕوونكردنەوەی بابەتەكەیە و دواتر ٣٠ خولەک دادەنرێت بۆ پرسیار و وەڵام، سیمینارەكە لە ڕوانگەیەکی پراکتیکیەوە باس لە شێوازی پێدانی قەرزەكەیە هەروەها مەرجەکانی بەدەستهێنانی قەرزەكەیە بۆ کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت، ئەوانەی ئارەزووی بەشداریکردن و ئامادەبوون دەکەن، تا ڕێكەوتی 30/7 دەتوان ناویان تۆمار بکەن لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایل (07736992362)