نوێ ترین لێدوانی پزشیکیان  لەبارەی پلانەکانی حکومەتەکەی بۆ بەڕێوەبردنی ئێران

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە ئێران پزیشکیان


Jul 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - مەسعود پزشیکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران  لە وتووێژێکی لەگەڵ میدیای نووسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی، باسی لە پلانەکانی حکومەتەکەی بۆ بەڕێوەبردنی ئێران لە چوار ساڵی داهاتوو کرد.

پزیشکیان سەبارەت بە پێوەرەکانی هەڵبژاردنی ئەندامانی کابینەکەی، سیاسەت و ڕێبازە گشتیەکانی حکومەتی لە چوار ساڵی داهاتوودا بۆ پاراستنی ئارامی ئێران و دوورکەوتنەوە لە گرژیەکان قسەی کرد.

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران مەسعود پزیشکیان، وێڕای ڕوونکردنەوەی پێوەری گشتی بۆ هەڵبژاردنی وەزیر و ئەندامانی کابینەکەی، ڕایگەیاند: دوای مەراسیمی دەستبەکاربوونی، زۆرترین هەوڵ دەدرێت بۆ ناساندنی کابینەکە بە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە زووترین کاتدا بۆ بەدەستهێنانی دەنگ و متمانە.