کەرکوک؛ تەقە لە بارەگای لقی سێی پارتی و ماڵی بەرپرسێکی یەکێتی کرا

(0) / / عێراق / ڕوانگە کەرکوک پارتی تەقە


Jul 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەرەبەیانی ئەمڕۆ، تەقە لە بارەگای لقی سێی پارتی و ماڵی بەرپرسێکی یەکێتی لە کەرکوک کرا، بەرپرسێکی پارتیش دەڵێت: پیشتر زانیارییان هەبوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادار کردوەتەوە.
ئارام جەباری، کارگێڕی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی ڕوانگەی راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، نزیک کاتژمێر دو لە دوو شوێنی جیاوازەوە، تەقە لە بارەگاکەیان کراوە و پاسەوانەکانی لقەکەش وەڵامیان داونەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوە.

دەشڵێت: زانیارییان هەبوە کە بارەگاکانیان مەترسییان لەسەرە، بۆیە پێشتر لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادار کردوەتەوە.

لای خۆشیەوە محەمەد دوشیوانی، بەرپرسی پێشوی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک بە هەواڵنێری ڕوانگەی، وت: کاتژمێر چواری بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک، تەقە لە ماڵەکەی کراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتوەتەوە.