تۆرکیا لە چاوی بەرژەوەندی خۆیەوە دەڕوانێتە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە تورکیا هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن نەوزاد ساڵەح محەمەد


Jul 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، لە بارەی پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و گرنگی ئەم هەڵبژاردنە بۆ تورکیا و هەروەها ڕێژەی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردندا،  نەوزاد ساڵەح محەمەد، پسپۆڕی هەڵبژاردن ڕایگەیاند:"هەڵبژاردن پرۆسەیەکی ئاساییە کە لەپێناو دەستەبەرکردنی مافی تاکدایە وە لە پێناو گۆڕانکاریدایە بە باشترین میتۆد ناوزەندکراوە لە لایەن پسپۆڕان و شارەزایانی بواری هەڵبژاردنەوە، چونکە هەڵژاردن بۆخۆی پرۆسەیەکە بۆ دەستاودەستکردنی دەسەڵات بەڕێگای ئاشتیانە بۆئەوەی دوور لە توندوتیژی گۆڕانکاری لە پۆستەکاندا بکرێت.

وتیشی:" پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی  پەڕلەمانی کوردستان، پێنج جار مەرسومی بۆدەرچووە وە چوارجار دواخراوە و ئێستاش ڕۆژی 20 تشرینی یەکەمی ساڵی 2024 ی بۆ دیاریکراوە و هەرچەندە زۆردواکەوتووە، بەڵام ئەم پرۆسەیە هەر گۆڕانکاری دروست دەکات ئەویش لەبەر کۆمەڵێک هۆکار لەوانە، پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمجارە کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی دەکا، هەروەها سیستمەکە بایۆمەترییە و لەگەڵ ئەوەشدا بۆ یەکەمینجارە  نەتەوەیەکگرتووەکان نوێنەری خۆیان دەنێرن و بەوردی چاودێری کۆی پرۆسەکە دەکەن هەروەها یەکێکی دیکە نەمانی 11 کورسی کۆتاکان و کەمکردنەوەی بۆ 5 کورسی و هەروەها دابەشکردنی هەرێم بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا  ئەمە جگە لە کۆمەڵێک گۆڕانکاری هونەری و تەکنیکی نوێ لەلایەن کۆمیسۆنەوە ڕەچاوکراوە بۆنمونە لە هەمو هۆڵێکی دەنگداندا کامێرای چاودێری دانراوە کە ئەمەش لە پرۆسەکانی پێشوتردا  ڕەچاونەکرابوو.

لەوەڵامی ئەوپرسیارەی کە ئایە، گرنگی ئەم هەڵبژاردنە بۆ تورکیا، چیە و بۆچی بەرپرسانی تورکیا، دەڵێن: ئێمە چاوەڕێی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی کوردستان دەکەین؟ ڕونیکردەوە:" تورکیا بەچاوی بەرژەوەندی و سیاسیەوە لەم هەڵبژاردنە دەڕوانێت و وەکاتێک دەیەوێت هەڵبژاردنێک بێتەئاراوە کە ئەمنێتی ناوچەکە بپارێزێت، دیارە مەبەستی هێڵی سنوری خۆیەتی لەگەڵ هەرێم، کە بەداخەوە ئەو هێڵەیە کە ئەو بەزاندویەتی و بە درێژای 40 کم هاتۆتە نێو خاکی هەرێمی کوردستانە کە سیادەی عێراقی پێشێلکردووە کە بەپێی یاسا ڕێکەپێدراونییە و هەرگیز تورکیا دراوسێیەکی باش نییە، بۆیە تۆرکیا لە چاوی بەرژەوەندی خۆیەوە دەڕوانێتە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان، ئەو بەرژەوەندی لەم هەڵبژاردنەدا هەیە، چونکە تورکمان لە هەولێر و کەرکوک و کفری بونیان هەیە و دیارە ئەوان بە نمایندەی خۆی دەزانێت و دەیەوێت پشتگیرییان بکات.

لەبارەی پرسی بەشداریکردنی دەنگدەرانەوە ئەوەی خستەڕوو:" ئێمە وەک ئەوەی کە کار لە پرسی هەڵبژاردندا دەکەین تەمەنا دەکەین زۆرترین هاوڵاتی بەشداری لە پرۆسەکەدا بکەن لەبەر چەند  هۆکارێک لەوانە، هەڵبژاردن دەستەبەرکردنی مافی تاکە و مومارەسەی ئەم پرۆسەیە دەگەڕێتەوە بۆ خودی تاک خۆی. واتا تاک ئازادە لەوەی کە بەشداری دەکات یاخود نا، هەرچەندە ئەمە شتێکی سروشتییە و لە ئەوروپاش ڕێژیەک لە خەڵک بەشداری دەنگدان دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بە هەمان شێوەیە، بینیمان لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئێراندا لە خولی یەکەمدا 39% خەڵک بەشداری هەڵبژاردنیان کرد، لە هەڵبژاردنەکانی پێشوی هەرێمی کوردستانیشدا ڕێژەی بەشداری خەڵک گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە کە ئەوەش بابەتێکی سروشتییە و وە پێوەرێکی جیهانیش نییە بۆ ئەوەی ڕێژەی بەشداریکردنی خەڵکی دیاریکردبێت و دەشزانین ئەو بارودۆخە ئابوریەی کە کوردستانی تێکەوتووە کاریگەری دەبێت لەسەر دەرونی خەڵکی  بۆ ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر یاخود کەم بەشداری بکات،