پزیشكیان سوێندی یاسایی ده‌خوات و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستپێده‌كات

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە مەسعود پزیشکیان ئێران تاران


Jul 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بڕیارە ئەمڕۆ، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە رێورەسمێکدا لەنێو پەرلەمانی وڵات بە بەشداری شاندی وڵاتان دەستبەکار بێت.
رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزشکیان، وەک نۆیەمین سەرۆک کۆماری ئێران کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەدەچێت.
لەم ڕێوڕەسمەدا زیاتر لە ٧٠ شاندی وڵاتان ئامادە دەبن و ٦٠٠ میدیای ناوخۆی ئێران و دەرەکی ڕووماڵی رێوڕەسمەکە دەکەن.
بەپێی دەستووری ئێران، پێویستە سەرکۆک کۆماری نوێ دوای دوو هەفتە لە دەستبەکاربوونی وەزیرانی کابینەکەی لە پەرلەمان یەکلای بکرێتەوە تاوەکو متمانەیان پێبدرێت و دەستبەکاربن. 
بڕیارە هەر ئەمڕۆ، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو بەپێی مادەی ١٢١ـی دەستوور، سوێندی یاسای بخوات دواتر واژۆی لەسەر بکرێت.
مەسعود پزیشکیان، لە گەڕی دووەمی خولی ١٤ـی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێراندا توانی لە کۆی زیاتر لە ٣٠ ملیۆن و ٥٧٣ هەزار دەنگ زیاتر لە ١٦ ملیۆن و ٣٨٤ هەزار دەنگ بەدەست بهێنێت.