حکومەتی عێراق بەشەخۆراکی چەند چین و توێژێک دەبڕێت

(0) / / ئاسیا / حکومەتی عێراق


Jun 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکانیان لە یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار زیاترە، بەشەخۆراکی مانگانەیان دەبڕێت و بڕیارەکەش ئەمڕۆ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

حکومەتی عێراق داوای لە سەرجەم وەزارەت و پارێزگاکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە لە یەکی مانگەوە پابەندی جێبەجێکردنی بڕیارەکە بن.

ئەوانەش کە ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازین، یەکێتی سەرمایەداران، سەندیکای پزیشکان، پزیشکانی ددان، سەندیکای دەرمانسازی و ئەو کەسانەش ساڵانە زیاتر لە 18 ملیۆن دینار باجیان لە سەرە، بە هەمان شێوە بەشەخۆراکیان دەبڕێت.

حکومەتی عێراق هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەوانەی زیاتر لە سێ مانگ لە گەشتی دەرەوەدا بن تا گەڕانەوەیان بەشەخۆراکی ئەوانیش ڕادەگیرێت./.