خوێنی ئیسماعیل هەنییە، هەرگیز بەفیڕۆ ناچێت

(0) / / ئاسیا / زایەڵە هەنییە تاران کەنعانی


Jul 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:" شەهید بوونی ئیسماعیل هەنییە لە تاران، پەیوەندیی قووڵ و نەپساوی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و فەلەستین و مقاوەمە پتەوتر دەکات.
 
  ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران،وتیشی:" لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی رووداوەکە لەلایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەردەوامە و بێگومان خوێنی پاکی ئەم موجاهیدە کۆڵنەدەرە، کە تەمەنی خۆی لە خەباتی شەرەفمەندانە لە دژی رژێمی داگیرکەری زایۆنی و لە رێگەی رزگاریی قودسی پیرۆز و رزگارکردنی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لە چنگی داگیرکەرانی زایۆنی بەسەر برد، هەرگیز بەفیڕۆ ناچێت.