گەرمیان؛ پێدەچێت دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا تاوەکو سەری ساڵ بخایەنێت
(0) /
ڕوانگە - هەنگاوەکان بۆ دابەشکردنی زەوی لە ئیدارەی گەرمیان دەستی پێکردووە و ئەندازیار بەرزان فایەق ڕەحیم، ئەندامی لیژنەی دابەشکردنی زەوی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، ڕایدەگەیەنێت:" لە کۆی سیازدە شارەوانی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان زەوی ئامادەکراوە و لەئێستادا کار لەسەر نەخشەسازی و دیزاینکردن و دابەشکردنی فۆرم بەسەر فەرمانبەراندا دەکرێت بۆئەوەی بتوانین لە ماوەیەکی کەمدا ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
وتیشی:" دابەشکردنی زەوی بەسەرفەرمانبەراندا کاتێکی زۆری
دەوێت، چونکە ئەم پرۆسەیە پێویستی بە ئیفرازکردن و مەسحکردن و کوژاندنەوەی هەندێک لەزەوییەکانە و پێدەچێت تاوەکو سەری ساڵ پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەبارەی ئەو نیگەرانیانەی هاوڵاتیانەوە کە پێیان وایە ئەم پرۆسە زەحمەتە جێبەجێبکرێت و ڕەنگە پرۆسەیەک بێت پەیوەندی بە بانگەشەی هەڵبژاردنەوە هەبێت.
ئەندازیار بەرزان فایەق ڕەحیم، ئەندامی لیژنەی دابەشکردنی زەوی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، ڕونیکردەوە:" ئەمە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە و فەرمانی باڵاترین دەزگایە لە کوردستاندا هەرگیز بڕواناکەین پرسی دابەشکردنی زەوی پەیوەندی بانگەشەی هەڵبژاردنەوەهەبێت و لە ساڵی 2006 ەوە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی وەستاوە و ئێستا فەرمانبەران مافی خۆیانە زەوی بەسەریاندا دابەشبکرێت.
تێبينيێك بنێرە: