ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی منداڵکوژ و خیانەتکار لە هەر شوێنێک بن
(0) /
ڕوانگە - شەهیدبونی، ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، بۆتەهۆی نیگەرانی توڕەیی مسوڵمانانی جیهان بەگشتی و مسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و هەر بەو بۆنەیەشەوە مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا دوژمنانی مسوڵمانان بە منداڵ کوژ و خیانەتکار ناودەبات .
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە.
شەهیدیت پیرۆزبێ، ئەی هێمای خۆڕاگری و جیهاد.. ئەی (ئەبوعەبد) گەیشتی بەو ئامانج و ئاواتەی هەمیشە نزات بۆ دەخواست.. پیرۆزبێ لە ئوممەتی ئیسلام کە خاوەنی پاڵەوانی لەوجۆرەیە، هەروەها پیرۆزبێت لە فەلەستین، گەلی بەخشین و پابەندی و شەهیدبوون..
شەرمەزاری و سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی منداڵکوژ و خیانەتکار لە هەر شوێنێک بن..
(ولاتقولوا لمن یقتل في سبیل اللە اموات...)
تێبينيێك بنێرە: