بە کوشتنی هەنیە لە تاران ئیسرائیل هەڵەیەکی گەورەی کرد
(0) /
ڕوانگە - پاش ئەوەی دوێنێ چوارشەممە ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس لەشوێنی حهوانهى خۆی لەتارانی پایتەختی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە كرایه ئامانج و تیرۆرکرا، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕێورەسمی بەڕێكردنی تەرمی ناوبرا و لەزانکۆی تاران دەستیپێكردو بڕیارە بەرەو قەتەر بەڕێبكرێت.
لەڕێوڕەسمەکەدا، محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەوتارێكدا ڕایگەیاند:" لەبەرامبەر دەستدرێژیەکانی بۆسەر سنوری ئێران، ئیسرائیل باجێكی وەها قورس دەدات
کە هەرگیز پێشبینی نەكردبێت.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، ئەوەشی خستەڕوو:" كوشتنی سەركردەی گروپە بەرهەڵستكارەكان، كاریگەریی لەسەر جەنگ نابێت، ئیسرائیل هەڵەیەكی گەورەی كرد بەكوشتنی هەنییە لەتاران، سەردەمی فەرامۆشكردن بەسەرچوو.
.
تێبينيێك بنێرە: