کۆمیسۆن، تیروپشك دەكات بۆ كارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان سندوقەکانی دەنگدان جومانە غەلای


Aug 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بڕیاروایە ناوەڕاستی ئەم مانگە کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، تیروپشک بۆ کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان بکات و وتەبێژی کۆمیسۆنەکەش ڕایدەگەیەنت: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پێویستی بە زیاتر لە 43 هەزار كارمەندی دەنگدان هەیە.
 
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ڕایگەیاندووە:"  ڕۆژی  11ی ئەم مانگە کۆمیسۆن  لە هەولێر تیروپشك دەكات بۆ كارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان.
 
 جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، ئاشکرایشیکرد:"بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پێویستی بە زیاتر لە 43 هەزار كارمەندی دەنگدان هەیە.