شوان ڕابەر: تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە، سەرشۆڕی و تێکشکانە بۆ ئیسرائیل و سەربەرزی و شەهادەتە بۆ حەماس
(0) /
ڕوانگە - لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، ڕایگەیاند:" تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس فەلەستین ، لە تاران لە لایەن قەوارەی زایۆنی و ماسۆنێت زوڵمێکی گەورەیە، کۆست و کارەساتێکی گەورەیە،سەر شۆڕی و تێکشکانە بۆ ئیسرائیل سەربەرزی و شەهادەتە بۆ حەماس،لەگەدارکردنی ئێرانە ،ئەم مانایەشی هەیە واتە حەماس و دۆژمنانمان لەهەرکوێیەک بن دەتوانن بیان کوژین، واتە ئێمە لەپێناو خۆمان گوێ نادەینە یاساو عورفی نێو دەوڵەتی ، واتە ئێمە زۆر بەهێزین هەرچی بمانەوێ پێمان دەکرێت واتە حساب بۆ کەس ناکەین و لەکەس ناترسین واتا ئێرانیش دوژمنمانەو تۆڵەمان لە ئێرانیش کردوەتەوەو لە ئێرانیشمان داوە وە دەیەوێ ئێران ئیحراج وبەرپرسیار بکات وئاشوبەو ئاژاوە دروست بکات ئێرانکاردانەوەی هەبێت وپەلکێشی بکات بۆ نێو شەڕێکی نێودەوڵەتی.
وتیشی:" ئەگەر ئێران کاردانەوەی توندی هەبێت ، شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و ئێران هەڵبگیرسێت ناوچەکە تێکدەچێت من ئەوە بەدوور دەبینم
شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی دادگەری کوردستان،ئاشکرایشیکرد:" ئەرکی هەموو عالەمی ئیسلامی و عالەمەی عەرەبی هەموو موسڵمانان و ئازادی خوازو مرۆڤ دۆستە هاوکاری غەزە بکەن و دژایەتی قەوارەی زایۆنی بکەن بۆئەوەی زوڵمی زایۆنی ڕابگرن
تێبينيێك بنێرە: