وردەکاریی زیاتر لە تیرۆرکردنی هەنییە لە تاران / سوپای پاسداران بەڵێنی سزادانی ئیسرائیل دەدات

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە سوپاسی پاسداران زایۆنی تاران هەنییە


Aug 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، لە ڕاگەیاندنی ژمارە ٣ی تاوانی تیرۆریستیی ڕژیمی زایۆنی لە شەهیدبوونی دوکتور ئیسماعیل هانیە، بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) جەختی کرد: بەپێی  لێکۆڵینەوەکان، ئەم ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییە بە تەقاندنی موشەکێکی کورت مەودا بە سەری جەنگی نزیکەی 7 کیلۆگرام، لەگەڵ تەقینەوەیەکی بەهێز، لە دەرەوەی ناوچەی نیشتەجێبوونی میوانەکانەوە ئەنجامدرا.
دەقی ڕاگەیاندنەکە بەم شێوەیەیە:
بە ناوى خوا
دوابەدوای کردەوەی تیرۆریستیی ڕژیمی تاوانکاری زایۆنیستی کە بووە هۆی شەهید بوونی شەهیدی پلەبەرزی دوکتور ئیسماعیل هانیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی موجاهیدین و ئازای بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) و هاوەڵەکەی، بۆ گەلی ئێران ڕادەگەێنین؛
١- ئەم کارە لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی داڕێژراو و جێبەجێ کرا و لەلایەن حکومەتی تاوانکاری ئەمریکاوە پشتیوانی لێکرا.
٢ - بەپێی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان، ئەم ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییە بە تەقاندنی موشەکێکی کورت مەودا بە سەری جەنگی نزیکەی 7 کیلۆگرام، لەگەڵ تەقینەوەیەکی بەهێز، لە دەرەوەی ناوچەی نیشتەجێبوونی میوانەکانەوە ئەنجامدراوە.
لە کۆتاییدا جەختی لەسەر دەکرێتەوە؛ تۆڵەکردنەوەی خوێنی "شەهید ئیسماعیل هەنیە" یەکلاکەرەوەیە و ڕژێمی سەرگەردان و تیرۆریستی زایۆنی وەڵامی ئەم تاوانە کە "سزایەکی توند"ە لە کات و شوێنی گونجاودا وەردەگرێت.
پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی