لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زانیاری نوێ ڕاگەیەندرا
(0) /
ڕوانگە - ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لەم هەفتەیەدا بەغداد مووچەی فەرمانبەران بۆ هەرێم دەنێرێت".
کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاندووە" حکومەتی عیراق ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی سەرجەم مووچەخۆرانی خۆی هێنا و بە هەموو ئەگەرێکەوە چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی هەمان مانگی مووچەخۆرانی هەرێمیش بنێرێت".
"بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی داراییەوە پێمگەیشتووە، دیوانی چاودێری وردبینی بۆ لیستی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم تەواوکردوە و چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی دارایی دەست بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بکات". (کاروان یاروەیس وادەڵێت)
ڕۆژی ٢١ی مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەرانی ڕەوانەی بەغداد کرد، هەروەها لیستی مووچەی خانەنشینانیشی بە هاوتاکراوی بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ناردووە.
تێبينيێك بنێرە: