ڕاگەیەندراوی ئاسایش دەربارەی شەڕەکەی قەرەداغ

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان ئاسایش


Aug 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، دوو کارمەندی ئاسایش لە کاتیی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک چەکدار لە سنووری قەرەداغ شەهیدبوون.

دەزگای ئاسایشی هەرێم  دەڵێت، پاشنیوەڕۆی هەینی 9/8/2024 کاتژمێر 5:00  لە ناوچەی (قەرەداغ) دوای ئەوەی مەفرەزەیەکی ئاسایشی قەرەداغ بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و چاودێریکردنی ناوچەیەکی شوێنەواری لە ئەرکدابوون، چەند کەسێکی چەکدار بەمەبەستی دەرهێنان و بردنی شوێنەواری (نەرامسین) لە ناوچە شوێنەوارییەکە بوون، ڕووبەڕووی مەفرەزەکەی ئاسایش بوونەتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا دوو کارمەندی ئاسایش شەهیدبوون.لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە کە ئێستا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.