تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

(0) / / كوردستان / روانگە تۆمەتبار کوردستان


Aug 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتباریکیان دەستگیرکرد کە فێڵی لەهاوڵاتییەک کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان سکاڵای تۆمار کرد کە  مانگێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی بەکرێ داوە بەکەسێک، بەڵام دوای تەواوبونی ئەو ماوەیە ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلەکەی لابووە نەیگەڕاندۆتەوە بۆ سکاڵاکارو دەستی دەستی پێکردوەو ئۆتۆمبێلەکەی فرۆشتووە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەوەی خستەڕوو:"پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبارو دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکە دەستپێکرد، سەرەنجام توانرا ئۆتۆمبێلەکە لەناو قەزای دەربەندیخان بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت، هەروەها لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دەربەندیخانەوە لەقەزای چەمچەماڵ دەستگیربکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاشکرایکرد: تۆمەتبار (هـ، م، ص) دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەکانی 453 و 456 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.