کۆمسیۆن ناوی کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنی هەرێمی بڵاوکردەوە
(0) /
ڕوانگە - کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستی ناوی کارمەندانی سەر سندوقی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستی ناوی کارمەندانی سەر سندوقی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە و بەتێکڕا ٤٢ هەزار کەس داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ بوون بە چاودێر لە ناوەندەکانی دەنگدان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە ٢٠ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بەڕێوە بچێت، هەڵبژاردنەکەش دەبێتە یەکەم هەڵبژاردن کە بە فشاری نێودەوڵەتی و بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی عێراق و بەدەر لە ویستی پارتی و یەکێتی، بە چاودێریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕێوە بچێت.
تێبينيێك بنێرە: