کار بۆ َبەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری  سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە زانستی ڕۆشنبیری پێشمەرگە


Aug 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری  سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەت،  وەزارەتی پێشمەرگە، خولێکی فێربونی زمانەکانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و خولی پراکتیکی فێربوونی کۆمپیوتەر لە بەشی تەکنەلۆجیا و زمان بۆ ئەفسەران و کارمەندانی سەربە وەزارەتی  پێشمەرگە دەکاتەوە.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، بڵاوی کردەوە:"ئەمڕۆ ١١ی ئابی ٢٠٢٤ بەرێوەبەرایەتی چاکسازی، بەشی تەکنەلۆجیا و زمان ئاگاداری سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەت دەکاتەوە کەوا خولی فێربوونی زمانەکانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و خولی پراکتیکی فێربوونی کۆمپیوتەر لە بەشی تەکنەلۆجیا و زمان لە ٥ی ئەیلول تاکو ٥ی کانونی یەکەم بەرێوەدەچێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوەشی خستۆتەڕوو:"
ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی ئارەزووی بەشداریکردنیان لەو خولانە هەیە، پێویستە نووسراوێک لە یەکەکانی خۆیان ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی بکەن بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، ئاشکرایشیکردووە:"
دوا وادە بۆ وەرگرتنی نووسراوی فەرمی یەکە ئیداری وسەربازییەکان بەرواری ۲٥ی ئابی ۲٠۲٤.