پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت
(0) /
ڕوانگە - به‌ڕێوبه‌رى سایلۆى کەلار، ڕایدەگەیەنێت:" لەکۆی 1340 جوتیار تەنها 159 جوتیار پارەی دانەوێڵەیان وەرگرتووە و لەم هەفتەیەشدا 50 جوتیاری دیکە پارەکانیان وەردەگرن.
كاروان ره‌ئوف، به‌ڕێوبه‌رى سایلۆى کەلار، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند :" له كۆی 1340 جوتیار کە ئەمساڵ بەرهەمی دانەوێڵەیان رادەستکردوین، تاوه‌كو ئێستا 159 جوتیار پاره‌یان وه‌رگرتووە.
وتیشی: ئەمڕۆ وهجبهیهكى دیكه‌ی پاره‌مان بۆ هاتوه كه 90ملیۆن دینارە و پارەی 50 جوتیارە، له‌م ههفتهیەوە ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كه‌ین.
تێبينيێك بنێرە: