باندێكی دزیكردن دەستگیركران

(0) / / كوردستان / ڕوانگە دزی سلێمانی کۆمەڵایەتی


Aug 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
روانگە ـ لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە باندێكی دزیكردن دەستگیركران كە چەندین تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:"
دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەسنوری ناحیەی سیتەك دزییان لێكراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە لە شێوەی باندێك دزییان كردووەو دانیان ناوە بە بیست تاوانی دزیكردن لەسنوری ناحیەی سیتەك و چەند شوێنێكی تر لە شاری سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاشکرایشیکرد:"
لە ئێستادا هەریەك تۆمەتباران ،( م، خ، ر لەدایكبووی 1994 – م، ی، ح لەدایكبووی 2000 – ه،ع،ع لەدایكبووی 1999 – م، ج،ع لەدایكبووی 1983 – ش،ع،ك لەدایكبووی 1994 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی  443 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە.