ئێران: واشنتن لایه‌نگری سه‌ره‌كی تیرۆره‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهاندا

(0) / / ئەمەریکا / ڕوانگە ئێران نەتەوە تەکگرتووەکان ئیسرائیل ئەمریکا


Aug 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە -  نوێنه‌رایەتیی ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له‌ دژی ئێران سه‌باره‌ت به‌ تیرۆریزم ره‌تكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، واشنتن لایه‌نگری سه‌ره‌كی تیرۆره‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهاندا.

نوێنەرایەتیی ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان  له‌ نامەیێکدا رایگه‌یاند، "كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ توندی ئه‌م تۆمه‌ته‌ درۆیانه‌ و هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌رپرسانه‌ی نوێنه‌ری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و سه‌ركۆنه‌یان ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "زۆر ڕونه‌ كه‌ ئه‌مریكا، نه‌ك كۆماری ئیسلامی ئێران، لایه‌نگری سه‌ره‌كی و به‌ره‌وپێشبردنی تیرۆره‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش شتێكی گاڵته‌جاڕانه‌ و شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ ئه‌مریكا كۆماری ئیسلامی ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن له‌ هه‌مانكاتدا پشتگیری له‌و جینۆسایده‌ ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی ئیسرائیله‌وه‌ وه‌ك لایه‌نگرێكی به‌هێزی ئه‌م قه‌واره‌یه‌ پراكتیزه‌ ده‌كرێت”.

باسی له‌وه‌شكرد، "دواین تاوان كه‌ ئه‌و كیانه‌یه‌ی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بێ چه‌ك ئه‌نجامدا له‌ قوتابخانه‌ی تابعین له‌ ناوه‌ندی شاری غه‌ززه‌ بو، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا لانیكه‌م 100 كه‌سی بێتاوانی فه‌ڵه‌ستین شه‌هید بون، له‌نێویاندا منداڵان و ژن هه‌یه‌، ته‌نها له‌ ئه‌نجامی ئه‌م پشتگیرییه‌ ئاشكرایه‌ی پێش ئه‌مریكایه‌".

ئه‌وه‌شیخسته‌ته‌ڕو، جگه‌ له‌وه‌ش پشتیوانیی ئه‌مریكا له‌ گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانی ناو لیستی تیرۆریستی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات، وه‌ك به‌ره‌ی نوسره‌، له‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ كۆماری عه‌ره‌بی سوریا داگیری كردوه‌، پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای میساقی گه‌لان و مافه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بڕیارنامه‌كانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه‌ ده‌ركراون.