یەکێتی مەرجی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی ئاشکرا کرد
(0) /
فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگەی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان مەرجی حیزبەکەیی بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا کرد.
مەحمود سەنگاوی فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە کە دەبێت دوو فەرماندەیی هەبێت بە ناوی فەرماندەیی سۆران و بادینان، یەکێک لێرە و یەکێکیان لەولا و ببەسترێتەوە بە وەزارەتی پێشمەرگەوە.
ناوبراو ئەوەشی نەشاردووەتەوە کە تەسکبینی حیزبی ڕێگر بووە لە بەردەم یەکگرتنەوەی هێزەکان بەڵام ئێستا هەمووان گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی کە دەبێت پێشمەرگە یەک بگرێتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: