سەعدی ئەحمەدپیرە: پرسی پارێزگاری کەرکوک بووە بە ڕابردوو، بۆ پارتی واباشترە پێکەوە لەسەر داهاتوو گفتوگۆبکەین
(0) /
ڕوانگە - دوابەدوای دەستنیشانکردنی، ڕێبوارتەها، وەک پارزگاری نوێی کەرکوک توڕەی و نیگەرانییەکانی پارتی، زۆر زیادیان کردووە و پێیان وایە دیاریکردنی پارزگاری نوێی کەرکوک بە نایاسای کراوە و وتەبێژی یەکێتیش ڕایدەگەیەنێت:" ئەوپرسە تازە تێپەڕیوە و بووە بەڕابردوو، بۆیە بۆ هەردولا واباشترە پێکەوە دانیشین قسە لە بارەی داهاتووەوە بکەین.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" ئەگەر دیاری کردنی پارێزگاری کەرکوک نایاساییە، ئەوا پارتی دەتوانێت لەڕێگەی دادگاوە سکاڵا تۆماربکات.
وتیشی:" نایاسای بونەکەی لەبەر ئەوەنییە کە فراکسیۆنی پارتی بەشداری کۆبونەوەکەیان نەکردووە، بەڵکو پارتی خۆی نەیویستووە بەشداری بکات
سەعدی ئەحمەد، ئاشکرایشیکرد:" ئەو کۆبونەوەیەی کە لە بەغداد کرا ئەگەر لەناو کەرکوکیشدا بکرایە پارتی هەر ئامادەنەبو بەشداری بکات، چونکە پارتی بڕیاری لەسەر ئەوەدابو کە بەشداری نەکەن.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی، ئاماژەی بەوەشکرد:" پرسی دەستنیشانکردنی پارێزگاری کەرکوک، بابەتێکە تێپەڕیوە و مەرسومیشی بۆ دەرکراوە و بووە بەڕابردوو، بۆیە بۆ یەکێتی و پارتیش واباشتره پێکەوە دانیشن گفتوگۆ لەسەر داهاتووبکەن.
تێبينيێك بنێرە: