بانگەشەی هەڵبژاردن گرژی لەنێوان یەکێتی و پارتیدا دروست دەکات
(0) /
ڕوانگە ـ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، هەر لەئێستاوە بەگەرمی دەستی کردووە بە بانگەشەی هەڵبژردن و ئێستا یەکێک لە دروشمەکانی ئەو حیزبە وەرگرتنەوە و گەڕاندنەوەی هەولێرە بۆ باوەشی ئەو حیزبە، بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ئەمە بەئیهانەیەک بۆ سەر پارتی دەزانن، چونکە بەلای پارتییەوە هەولێر تەنها موڵکی ئەو حیزبەیە و هیچ هێزێکی دیکە بۆنییە جێگە نفوزی خۆی لەو پارێزگایەدا قایم بکات و بییەوێت جێ بە پارتی لەقبکات. هەر ئەمەشە وایکردووە بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە توندی وەڵامی یەکێتی بداتەوە و ڕایبگەیەنێت:"یەکێتی،بانگەشە دەكات هەولێر وەردەگرنەوە، بەحەیاتی چاویان پێناكەوێتو بابچن لەمەریخ وەریبگرنەوە.
پشتیوان سادق بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی لەهەولێر، لەئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندی حزبهكهیدا پهیامێكى بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند:"ئەوانەی دەیانگوت هەولێر وەردەگرینەوە، بەحەیاتی چاویان پێناكەوێت، بابچن لەمەریخ وەیبگرنەوە، ئەگەرنا لەو خاكە جوانە چاویان پێناكەوێت، پارتی لەناو جەماوەر دروستبوە، هەر هی هەموان دەمێنتەوەو ناحەزانیش چی دەكەن با بیكەن.
لهبهرامبهریشدا، لوقمان وەردی ئەندامی سەرکردایەتییو بەرپرسی مەڵبەندی ڕانیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبوک، نوسییویەتی:" ئێمە لەمەریخەوە نایهین وەک ئێوە کە لەمەریخی سەرپشتی دەبابەکانی بەعسەوە هاتن بۆ هەولێر.
دەشڵێت:"ئێمە وەک کەرکوکی قودسی کوردستان بەپشتیوانی خوا، پاشان بەپشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەهێزی یاسا دێینەوە باوەش بەهەولێری قەڵاو منارەدا دەکەینەوە نەک وەک ئێوە کە بەهێزی دەبابەکانی سهدام هەولێرتان داگیرکرد، ئێستاش دوای ساڵانێکی زۆر لەو داگیرکارییە، لەناو سەنتەری شاری هەولێر لەبەرامبەر یەکێتیو هێزەکانی تر هەر کەمینەن.
لوقمان وەردی ئەندامی سەرکردایەتییو بەرپرسی مەڵبەندی ڕانیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، نوسیویهتى:"لێشتان ناگرین، چونکە دەزانین شۆکی سەرکەوتنی شاهانەی یەکێتی لەکەرکوک خەوی لێ زڕاندونو دەبێ بەو خەیاڵ پڵاویە خۆتان بخافڵێنن، بیریشتان نەچێ ڕۆژان ڕۆژی لەدوایەو ئەوەی ئەمڕۆ بەخۆتان دەنازن، سبەی بەخەیاڵیش نایەتە خەونتان.

تێبينيێك بنێرە: