وەزیری ئاوەدانکردنەوە: لە هەر کوێییەک ئازادی ڕۆژنامەوانی بەرتەسککرایەوە بە دڵنیایەوە گەندەڵی زیاد دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە ڕۆژنامەوانی ئاوەدانکردنەوە


Aug 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - وەزیری ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاند، تا ئازادی ڕۆژنامەوانی فراوانتر بێت، ئەوە بە دڵنیایەوە دەسەڵاتێکی دیموکراتتر و خزمەتگوزار دەبێت، لە هەر کوێیەک ئازادی ڕۆژنامەوانی بەرتەسککرایەوە ئەوا گەندەڵی زیاد دەکات، بۆیە دەبێت هەموان هەوڵی فراوانکردنی ئازادی ڕۆژنامەوانی بدەین.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم،لەمیانی سەردانیکردنی بۆ سەندیکای ڕۆژنامەنوسان و سەنتەری میترۆ و چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن لە سلێمانی، ڕایگەیاند:" پێویستە یاسای پێدانی زانیاری کارابکرێت و ئەوانیش لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە هەموو هەنگاوەکانیان بەو ئاڕاستەیە کە هەمیشە دەرگایان بە ڕووی ڕۆژنامەنوساندا کراوەبێت و هەر زانیارییەکیان بوێت پێیانبدەن.

وتیشی، تا ئازادی ڕۆژنامەوانی زیاتر بێت، شەفافییەت زیاتر دەبێت و گەندەڵی کەمتر دەبێتەوە و دەسەڵات زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتی دەکات، بە پێچەوانەشەوە لە هەر کوێییەک ڕێگری لە ئازادی ڕۆژنامەوانی کرا، ئەوا گەندەڵی و ناشەفافی زیاد دەکات.

دانا عەبدولکەریم، ئاماژەی بەوەشکرد:" پێویستە هەمیشە یاسایی مۆدێرن بۆ کاری ڕۆژنامەوانی و ئێستاش بۆ سۆشیال میدیا هەبێت، تا بتوانرێت لێیەوە ڕەخنەی بنیادنەرانە لە دامەزراوەکان بگیرێت، بەڵام پێویستە میدیاش بەرپرسانەتر مامەڵە بکات و زیاد لە جارێک بە زانیارییەکانیدا بچێتەوە و مامەڵەی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ دۆسییەکان بکات