لە کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و سەرۆک وەزیرانی یۆنان چی گوزەرا؟
(0) /
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە شاری ئەسینای پایتەخت لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی یۆنان کۆبووە.
لە کۆبوونەوەکەی نێوان مەسرور بارزانی و کیریاکۆس میتسۆتاکیس چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان تاوتوێ کرا.
لە ڕاگەێندراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا هاتووە کە سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەو کۆبوونەوەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە دۆستانە و مێژووییەکەی نێوان هەرێم و یۆنان، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دووپات کردووەتەوە، بە تایبەت لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی./.
تێبينيێك بنێرە: