بڕی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / پێشمەرگە


Jun 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ڕایگەیاندووە کە بە بڕی زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلار چەک و ئامێری سەربازی بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دراوە.

وەین مارۆتۆ ڕایگەیاندووە کە هاوکارییەکان لە لایەن سندۆقی ڕاهێنان و پڕچەککردنی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی داعش دابین کراوە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چاودێری پرۆسەکەی کردووە.

پێشتریش فەرماندەی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردبوو کە سوپای ئەمریکا لە بەرنامەیدایە لە ماوەی 12 تا 18 مانگی داهاتوو بڕی 166 ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازی پێشکەش بە پێشمەرگە بکات، مانگانە خۆراک و سووتەمەنی بۆ ئەوان دابین بکات و لە پێدانی مووچەی وەزارەتەکەش هاوکاری بکات./.