سەعدی ئەحمەد پیرە بۆ ڕوانگە: هەندێک لە بڕیارەکان کە لەهەولێر و لەناو حکومەتەوە دەدرێت یەکێتی پێی ڕازی نییە

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە سەعدی ئەحمەدپیرە یەکێتی


Aug 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - سەعدی ئەحمەد پیرە وتی: پێشبینی دەکەین یەکێتی لەم هەڵبژاردنەی پەڕلەمانی کوردستاندا دەنگێکی باش بهێنێت.

لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە،سەعدی ئەحمەدپیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشیمانی کوردستان،ڕایگەیاند:" لە هەڵبژاردنی موسڵ و کەرکوکدا و لە هەمو ئەوگۆڕانکاریانەی کە لەم ماوەیەدا ڕویانداوە یەکێتی هەست بەوەدەکات کە وەڵامدانەوەیەک هەبووە بۆ داخوازییە ڕەواکانی یەکێتی، بۆیە پێشبینی دەکەین یەکێتی لەم هەڵبژاردنەی پەڕلەمانی کوردستاندا دەنگێکی باش بهێنێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" ئەو سەرکەوتنەی کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارزگای کەرکوکدا بەدەستهات، سەرکەوتنی هەموو گەلی کوردە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە چوارچێوەی ئەو هێزانەدایە کە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و ئەو دامەزراوەیەی لە کەرکوک دامەزراوە پشکی هەموو کوردە.

وتیشی:"  ئێمە لە هەڵبژاردنی موسڵ و کەرکوکدا و لە هەموو ئەوگۆڕانکاریانەی کە لەم ماوەیەدا ڕویانداوە یەکێتی هەست بەوەدەکات کە وەڵامدانەوەیەک هەبووە بۆ داخوازییە ڕەواکانی یەکێتی، بۆیە پێشبینی دەکەین یەکێتی لەم هەڵبژاردنەی پەڕلەمانی کوردستاندا دەنگێکی باش بهێنێت،

سەعدی ئەحمەدپیرە، ئاماژەی بەوەشکرد:" هەرچەندە گلەی و گازندەی زۆر هەیە کە زۆرێک لەو گلەییانەش لە هەندێک کادیری یەکێتییە، بەڵام هەر پێشوازیەکی گەرم لە لایەن خەڵکەوە لەیەکێتی دەکرێت و خەڵک بەگشتی دەزانێت کە هەندێک لە بڕیارەکان کە لەهەولێر و لەناو حکومەتەوە دەدرێت یەکێتی پێی ڕازی نییە و یەکێتی لە کۆبونەوەکانی مانگی 10 ی ساڵی پار یەکێک لەو شتانەی کە لێی نیگەرانبوو شێوازی حکومڕانی بووە.

وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ڕونیشیکردەوە:" ئێمە وەک یەکێتی، بەرنامەو پرۆژەکانمان بۆ چاکسازی و هەلی کار و چارەسەری کۆچی گەنجان و بەدەنگەوەهاتنی خەونەکانی گەنجان زۆرجیاوازە لە لایەنە سیاسییەکانی دیکە و ئێمە لە هەرکوێیەک دەسەڵاتمان هەبوبێت ئەمەمان نیشانداوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،
ئاشکرایشیکرد:" پرۆژەی یەکێتی، بۆ هەڵبژاردن، تەعبیرە لە نەهێشتنی ئاسەواری ڕاگواستن و بەعەرەبکردن و ڕەخساندنی دەرفەتی تواناسازی بۆ گەنجان و هەروەها فراوانکردنی زانکۆکان و هەوڵدان بۆ پێشخستنیان و لە هەمانکاتیشدا نەهێڵین لە هەرێمی کوردستان کەسێک هەبێت کە زەوی وەرنەگرتبێت و خانوی نەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا بەرنامەی یەکێتی، ئاوڕدانەوەیە لە ژنان و ڕەخساندنی هەلی کارە بۆ ژنان، چونکە سەربەخۆی ئازادی ژنان تەنها ئەوەنییە کە جل و بەرگەکانیان بگۆڕن، بەڵکو لەوەدایە کە ڕێگە بدەین سەربەخۆبێت لە بواری ئابوری و هەروەها هەوڵبدەین هەموو ئەو هەڕەشەیانەی کە لێمان دەکرێت لەڕێگەی یەکڕیزی میللەتەکەمان و پێکەوە ئیشکردنی لایەنە سیاسیەکان وەڵامیان بدەینەوە.