تورکیا پێشلکاری ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان دەکات

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە تورکیا کوردستان کامیل عومەر


Aug 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - مامۆستایەکی بەشی ڕاگەیاندن لەزانکۆی سلێمانی، بۆ ڕوانگە باس لەوەدەکات:" بەپێی ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان دەبێت ڕۆژنامەنوسان گیانیان پارێزراوبێت تەنانەت ئەگەر لەناوجەنگیشدابن و دەبێت زەمانەتی کارکردنی ئازادانەیان بۆبکرێت، چونکە ئەمانە کەسانی مەدەنین، بەڵام  تورکیا، گوێ بەم ڕێکەوتنامانەنادات.

کامیل عومەر، مامۆستای، بەشی ڕاگەیاندن ، لە زانکۆی سلێمانی، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:"هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، بۆسەر هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان، پێشێلکاری سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە و ئاشکرایشە ئامانج لەم هێرشانە سەرکوتکردن کوشەن و ترساندنی هاوڵاتیانە.

وتیشی:"  هەر گروپ و ڕێکخراو کەسێک کە تورکیا پێیوابێت نەیارێتی ئەوا بەهەموو ڕێگەیەک دژیان دەوەستێتەوە و هەرئەمەش وایکردووە کە هیچ کەسێک گیانی پارێزراونەبێت لە کوردستان.

کامیل عومەر، ڕونیشی کردەوە:"تاوەکو ئێستا بەهۆی پەلامار و هێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان بە سەدان کەس کە هاوڵاتی مەدەنیشبوون کوژراون و گیانیان لەدەستداوە.

لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە بۆسەر ڕۆژنامەنوسان  لە هەرێمی کوردستان، کامیل عومەر، مامۆستای، بەشی ڕاگەیاندن ، لە زانکۆی سلێمانی، ئاشکرایکرد:" بەپێی ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان دەبێت ڕۆژنامەنوسان گیانیان پارێزراوبێت تەنانەت ئەگەر لەناوجەنگیشدابن و دەبێت زەمانەتی کارکردنی ئازادانەیان بۆبکرێت، چونکە ئەمانە کەسانی مەدەنین، بەڵام  بەداخەوە تورکیا، گوێ بەم ڕێکەوتنامانەنادات،