ڕەحمان غەریب: ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ عێراق وایکردووە تورکیا دەستکراوەبێت
(0) /
ڕوانگە - ڕەحمان غەریب ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی ئەمنی لەنێوان عێراق و تورکیادا هەیە و ئەو ڕێککەوتنە وایکردووە تورکیا دەستکراوەبێت.
لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ، ڕایگەیاند:"ئەو هێرشانەی کە تورکیا، لەڕێگەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانەوە دەیکاتە سەر خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان و لەوڕێگەیەوە هاوڵاتیان و ڕۆژنامەنووسان شەهید دەکات بە هەموو پێوەرێک تیرۆرە، چونکە خەڵکی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان پارێزراون ئەوەیش بەپێی ڕێکەوتننامەی جنێف، ڕۆژنامەووسا وەک هاوڵاتی مەدەنی هەژماردەکرێت، بۆیە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان دەچێتە چوارچێوەی تاوانی جەنگەوە و ئەوکارەشی کە سوپاس تورکیا، بەرامبەر بەو دوو کچە ڕۆژنامەنووسە ئەنجامیدا تاوانێکی گەورەی ئەنجامداوە.
وتیشی:" بەداخەوە لە وڵاتێکی بێ ساحێبی وەک عێراق و هەرێمی کوردستاندا، کە نەسەروەری ماوە و نە بڕیاری سیاسی بەدەست هێزە سیاسیەکانیەوەیەتی بۆیە تەنها دەبێت بێدەنگی هەڵبژێرین.
ڕەحمان غەریب، ڕونیشیکردەوە:" هۆکاری ئەو بێدەنگییەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەی کە هەرێمی کوردستان، بەرژەوەندی سنوری هەیە لەگەڵ تورکیادا و عێراقیش، سواڵی ئاو لە تورکیا دەکات، لەبەر ئەوە ڕێککەوتنی ئەمنی لەنێوانیانداهەیە و ئەو ڕێککەوتنە وایکردووە تورکیا دەستکراوەبێت.
لەبارەی ئەو بێدەنگییە سەرتاسەرەی کە لە لایەن حکومەت و خەڵکەوە هەیە لە هەرێمی کوردستان، ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ ئاشکرایکرد:" دوێنێ لە سلێمانی چالاکییەکمان ئەنجامدا، کەچی بەداخەوە نە بەرپرسانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، نە کەسەدیارەکان و هونەرمەندان و ڕۆژنامەتوسانی دیاری ئە سلێمانی کەسیان ئامادەییان نەبوو، لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان حەوت هەزار ڕۆژنامەنوس و زیاتر لەپێنج هەزار ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی بونیان هەیە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێ کە پیشتیوانیکردنی یەکدی لەناو دەزگاکانی ڕاگەیاندن زۆر لاوازە و دەبێت حیسابی نەبوی بۆبکەین.
ئاکرایشیکرد:" ئەم بێدەنگی و بێ هەڵوێستییە وادەکات ئەم تاوانکاریانە دووبارە ببنەوە و ئەو ئاستەنگانەشەی کەدێنەبەردەم ئازادی کاری ڕۆژنامەنووسی و لەهەرێمی کوردستان، بەڵگەن لەسەرئەوەی کە گوشارەکان کەمن و تائێستا ئەو هێزە کۆمەڵایەتییە کۆنەبووەتەوە دژبە بە بەرتەسکردنەوەی ئەو ئازادییانە، چونکە ئەگەر هێزێکی کۆمەڵایەتی فراون هەبێت و سەرجەم چین و توێژەکان دیفاع لەبەرژەوەندی خۆیان بکەن ئەوا ئەو تاوانانە زەحمەتە جارێکی دیکە دووبارەنابنەوە.
ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ،باسی لەوەشکرد:" بەداخەوە سیاسەت کوردستانی بەجۆرێک دابەشکردووە، کە هەموو چین و توێژەکانی لەیەکدی جیاکردۆتەوە ئەگیان لە هەرێمی کوردستان بە هەزاران ڕێکخرای کۆمەڵگەی مەدەنی بونیان هەیە ئەگەر ئەمانە چالاکبن ئەوا کەس ناتوانێت هێرشبکاتە سەر ئازادی کاری ڕێکخراوەی و ئازادی کاری سیاسی و ئازادی ڕادەربڕین، بەڵام ئەمانە چونکە پارەی سیاسیی کاری تێکردوون ئەوا ناتوانن هیچ هەڵوێستێکیان هەبێت و دەبێت دەنگی ئەو حیزب و لایەنانەبن کە پارەیان پێدەدات.

تێبينيێك بنێرە: