ئیدارەی گەرمیان هەلی دامەزراندن رادەگەیەنێت
(0) /
ڕوانگە - ئیدارەی گەرمیان، پێنج فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت.
ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی قۆرەتوو سێ فەرمانبەری کارگوزار و باخەوان و بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی مەیدان دوو فەرمانبەری کارگوزار و باخەوان دادەمەزرێندرێن.
باس لەوەش دەکات، خوازیاران دەتوانن بەپێی شوێنی نیشتەجێبونیان سەردانی ئەو دوو ناحیەیە بکەن، بەمەبەستی پێشکەشکردنی داواکاریی دامەزراندن و ئاگاداربوون لە مەرج و رێنماییەکان، تاوەکو رۆژی 5ی ئەیلولی 2024 داواکاریی دامەزراندن وەردەگیرێت.
تێبينيێك بنێرە: