وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەردی بناغەی پڕۆژەی رێگای هەردو گوندی چیوەی سەرو و چیوەی خوارو دادەنێت
(0) /
ڕوانگە - رۆژی دوشەممە، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە رێورەسمێکدا بەردی بناغەی پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای هەردو گوندی چیوەی سەرو و چیوەی خواروی لە ناحیەی بێتواتە داناو پڕۆژەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەکەو وتی؛ ئەرکی حکومەتە خزمەتی هاوڵاتیان بکات و وەک وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش ئەوەی لە تواناماندا بێت هەمو هەوڵێک دەدەین بۆ خزمەتکردنی هاونیشتیمانیان لە سەرجەم ناوچەکان و بە ئەرک و واجبی خۆمانی دەزانین.
هەروەک ئاماژەی بە گرنگی و بایەخی پڕۆژەکە کرد کە سودێکی گەورە بە دانیشتوانی ناوچەکە دەگەیەنێت و هیوای خواست لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا پڕۆژەکە تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی هاونیشتیمانیان.
درێژی رێگای چیوەی سەرو ٢.٥٢ کم و رێگای چیوەی خوار و ٤.١٥٠ کم و گوژمەی هەردو پڕۆژەکەش ٧٩٣ ملیۆن دینارە، و بڕیارە لەماوەی ١٥٠ رۆژدا تەواو بکرێت.
پڕۆژەکە گرنگی و بایەخی گەورەی بۆ دانیشتوانی ناوچەکە هەیە کە زیاتر لە ٩٠٠ ماڵ نیشتەجێی هەردو گوندەکەن و جگە لە کارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان، لەڕوی کشتوکاڵی و گەشتیارییەوە سود بە ناوچەکە دەگەیەنێت.

تێبينيێك بنێرە: