شاخەوان عەبدوڵا: بۆ تاووتوێکردنی چۆنێتی چارەکردنی کێشەی مووچە بەرپرسانی کورد لە بەغدا کۆدەبنەوە
(0) /
ڕوانگە - بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی مووچە، ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/8/28 وهفدێكى باڵای هەرێمی کوردستان، گەیشتۆتە بەغدا و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش ئاشكرایدهكات:" وەزیرو فراکسیۆنە کوردستانییەکان، بۆ چارەکردنی کێشەی مووچە، لەبەغدا کۆدەبنەوە
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: "سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەکو ئەرکێکی سەرشانمان ، وەزیر، بەرپرسو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەبەغدا، بۆ تاووتوێکردنی چۆنێتی چارەکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبینەوە.
سەردانەکەی شاندی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە دوێنێ سێشەممە، رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد:" دوێنێ 2024/8/27 وەزارەتی دارایی عێراق، برى 549 مليار و 572 مليون ديناری خستە سەر حسابی وەزارەتى دارايى وئابوورى کە تايبەته به مووچەى مانگى هەشت.
بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ئاماژە بەوە دەکەنەوە، ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق بەرامبەر بەمووچەی فەرمانبەر و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم دەیکات، "برسیکردنی خەڵکەو مەرامی سیاسیی لەپشتە" چونکە وەکو خۆیان دەڵێن، هەموو پابەندییەکانیان لەبەرامبەر وەزارەتی دارایی فیدراڵ جێبەجێکردووە.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی؛ هەرێمی کوردستان یەک ملیۆنو 114 هەزارو 194 مووچەخۆری هەیەو کۆی مووچەی مانگانەیان دەبێتە نزیکەی 913 ملیار دینار.
بەگوێرەی ڕێککەوتنێکی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستانو فیدراڵی، پێویستە هەرێمى کوردستان تەواوى داهاتى ناوخۆ و 50%ى داهاتە خاڵە سنوورییەکان رادەستى حکومەتى فیدراڵى بکات؛ لە بەرانبەردا بەغدا مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین دەکات.

تێبينيێك بنێرە: