لەلایەن بەرگریی ئاسمانیی عێراقەوە درۆنێکی گەورەی چاودێری خرایە خوارەوە
(0) /
ڕوانگە - ئەمڕۆ پێنج شەممە، 2024/8/29 هێزەکانی بەرگری ئاسمانی عێراق، درۆنێکیان، لەئاسمانی پارێزگای کەرکوک خستەخوارە و وتەبێژی ئەو پارێزگایەش ڕایدەگەیەنێت:" درۆنەکە تایبەت بوو بە چاودێری
عامر نووری، وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک،
ڕایگەیاندووە:" درۆنەکە، درۆنێکی گەورەی چاودری بووە و لەلایەن بەرگریی ئاسمانیی عێراقەوە خراوەتە خوارەوە
وتیشی:" درۆنێکی گەورەی چاودێرییە، بەڵام هێشتا نازاندرێت سەر بە چ وڵاتێکە و لە کوێوە هاتووەتە ئاسمانی کەرکووک."
عامر نووری، ڕونیشیکردۆتەوە:"سوپای عێراق لە نزیک ناحیەی چیمەن درۆنەکەی کردووەتە ئامانج و لە یەکێک لە گەڕەکەکانی کەرکووک کەوتە خوارەوە و لە خستنەخوارەوەی درۆنەکەدا هیچ کەسێک بریندار نەبووە و زیانی مادیشی نەبووە.

تێبينيێك بنێرە: