پۆلیسی سلێمانی داوایەک ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات
(0) /
ڕوانگە - پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوایەک ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:" هاوڵاتییەک بەنای (علاء أحمد ) کە لە نەتەوەی عەرەبەو ڕەنگی پێستی سپییە و تەمەنی لەنێوان ٥٠-٦٠ ساڵدا دەبێت، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٨/٢٨ لەنەخۆشخانەی شار لە پارێزگای سلێمانی کۆچی دوایی کردوەو لەئێستادا تەرمەکەی لە فەرمانگەی پزیشکی دادیی سلێمانییە. و پێشوتریش چەند جارێك سەردانی نەخۆشخانەی شاری کردووە."
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەوەی خستۆتەڕوو:" داوا لە کەسوکاری یان هەر کەسێک دەکەین کە دەیناسێت یان زانیاری لەبارەیەوە هەیە، سەردانی پزیشکی دادیی سلێمانی یان بنکەی پۆلیسی کوردسات بکات، بۆئەوەی تەرمەکەی ڕادەستی خاوەنی بکەنەوە."
تێبينيێك بنێرە: