ڕووداوێکی هاتووچۆ دوو برینداری لێ کەوتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هاتوچۆ کوردستان


Sep 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لەسەر ڕێگای پشتێنەی شاری کەلار بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە دوو کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند:" لەکاتژمێر ١:٣٠ خولەک ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس لەسەر ڕێگای پشتێنەی شاری کەلار (حەولی) بەئاراستەی زانکۆی گەرمیان ڕۆیشتووە لەنزیک مزگەوتی ئاشتی کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
  ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان،ڕونیشیکردەوە:"
بریندارەکان شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکەیە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارکران بەهۆی سەختی برینەکەیەوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە ڕەوانەی سلیمانی کرا، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردووە.