قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان قەیرانی دروستکراون

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگه هەرێمی کوردستان قەیران مامۆستایانی ناڕازی ئاسۆ پیرۆزی


Sep 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - دواکەوتنی مووچەی  مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتی و نیگەرانی لای سەرجەم چین و توێژەکان دوستکردووە و بەتایبەت لای مامۆستایان و فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم و مامۆستایەکی ناڕازیش ڕایدەگەیەنێت:" ئەم دووهێزە ماوەی جارێک قەیرانێک دروست دەکەن و قەیرانەکانیش بەرنامە بۆ داڕێژراون و تەنها بۆ شکاندنەوەی یەکترییە.

ئاسۆ پیرۆزی مامۆستای ناڕازی بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند: ماوەی جارێک ئەم دوو هێزە قەیرانێک دروست دەکەن و بەبڕوای ئێمە دروستکردنی ئەم قەیرانانەش بەرنامە بۆ داڕێژراوە و بەمەبەستی شکاندنەوەی یەکتری دروستی دەکەن.

وتیشی: ئێمە وەکو ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەو بەیاننامەماندا کە دوێنێ دەرمانکردووە، هەموو ئەو ئەگەرانەمان شیکردۆتەوە کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە،  بۆیە ئێمە پێمانوایە دەستکراوەدەبین لە هەرهەنگاوێکی داهاتوومان کە خۆی دەبینێتەوە لە بایکۆت و خۆپیشاندانی سەرتاسەری و مانگرتن لە نان خواردن و هەروەها چونمانە بۆ بەغداد و مانەوەمانە لە بەردەم دادگایی فیدراڵی، چونکە دادگایی فیدراڵی مەعنییە بەوەی کە لێپێچینەوەی یاسای بکات لەگەڵ حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێمیشدا، چونکە داداگا بڕیاری طەوطینی مووچەی داوە و دەبێت هەر ئەویش ئەو دوو لایەنە ناچاربکات بە پابەندبوون بەو بڕیارانەوە کە داوێتی، چونکە تائێستا  نەک هەر طەوطین نەکراوە، بەڵکو دوو مانگە مامۆستایان و فەرمانبەران مووچەیان وەرنەگرتووە.

لە بارەی ڕۆڵ و کاریگەرییەکانی ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە. ئاسۆ پیرۆزی، مامۆستای ناڕازی، ڕونیکردەوە: ئێمە وەک و مامۆستایان و فەرمانبەران هێزێکی مەدەنین بۆیە جگە لەوجۆرە چالاکیانە ناتوانین هیچ هەنگاوێکی دیکە بنێین.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایە بۆچی تەنها مامۆستایان و فەرمانبەران ڕابەرایەتی  ناڕەزایەتی و مانگرتن خۆپیشاندانەکان دەکەن؟ ئاسۆ پیرۆزی، ئاشکرایکرد: کۆمەڵگای ئێمە بووە بە کۆمەڵگایەکی تەواو حیزبی، ئەم دووهێزە لە ڕابردوودا مووچەیان بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بڕیوەتەوە بۆیە کۆی کۆمەڵگا ناتوانێت دەنگ هەڵبڕێ و بۆیە تا ئێستا نەتوانرەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕێگەی کۆمەڵگاوە دروست ببێت.