به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ 170 سه‌ر ئاژه‌ڵ دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

(0) / / كوردستان / ڕوانگە ئاژەڵ تاوانبار کۆمەڵایەتی


Sep 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ 170 سه‌ر ئاژه‌ڵ، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ دوكان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، ڕایگەیاند:" دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ 170 سه‌ر مه‌ڕی‌ لێدزراوه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵنه‌وه‌كان‌و وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا ئاژەڵەكان له‌سنوری‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوكاری‌ ئاسایشی‌ چه‌مچه‌ماڵ بدۆزرێنه‌وه‌و دەستی بەسەردابگیرێت و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ دوكانه‌وه‌ دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یانداوه‌."

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، ڕونیشیکردەوە:" لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتباران بووە."

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، ئاشکرایشیکرد:" له‌ئێستادا هه‌ر دوو تۆمه‌تبار (ب، م، ح له‌دایكبووی‌ 1993 - ر، س، م له‌دایكبووی‌ 1986) به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌."