ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدە ڕاگەیەنرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هەرێم بەغدا تاقیکردنەوە پۆلی ١٢


Sep 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی ڕاگەیاند.

کەمێک بەرلەئێستا، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردە، ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ بڵاوکردەوە و
قوتابی / خوێندکاری دەتوانێت لەڕێگەی ئەو لینکەیەی کە وەزارەتی پەروەردە بڵاوی کردۆتەوە کۆدی تاقیکردنەوە و ژمارەی سریال داخل بکات و کلیک بکات لەسەر گەڕان بۆ بینینی ئەنجامەکەی.

هەروەها وەزارەتی پەروەردە داوا لە قوتابیان و خوێندکاران دەکات لەکاتی هەبونی ناڕەزایی لە دەرەنجامی نمرەکانیان، دەتوانن لە ڕێگەی قوتابخانەکان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پڕبکەنەوە.

وەزارەتی پەروەردە قوتابیان/ خوێندکاران دڵنیا دەکاتەوە بە ووردی لە پەڵپەکانیان  دەکۆڵنەوە، هەروەها ئاگاداری: قوتابیان و خوێندکارانی دەکاتەوە کە پەڵپ (اعتراض) لە 2024/9/4 تا 2024/9/8 دەبێت تاکو تەواوبوونی کاتی دەوامی فەرمی.

کلیک بکە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم
 

کلیک بکە بۆ بینینی پەڕەی (سۆما)