دووکان؛ بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا
(0) /
ڕوانگە - لەسەر ڕێگای دووکان ــ خەلەکان، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلێک سوتا و سێ هاوڵاتی تیایدا بوونە قوربانی و قایمقامی قەزای دووکانیش ڕایدەگەیەنێت:" تائێستا ناسنامەی قوربانیەکان ئاشکرانەکراوە
سیروان سەرحەد قایمقامی قەزای دووکان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" ئۆتۆمبێلکە لەجۆری لاندکرۆزەربووە و سێ سەرنشینی تێدابووە.
وتیشی:" بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئۆتۆبێلەکە بەتەواوەتی سوتاوە و هەرسێ سەرنشینەکە بەتەواوی سوتاون و تائێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە.
تێبينيێك بنێرە: